خۆکوشتن

یانه‌ی تەندروستی دەروونی فنلەند لە مەڵبەندی سۆس‌دا نزیکەی چل ساڵی کار لەپەیوەند بە پێشگرتن بە خۆکوشتنی کردوە. بەگوێرەی ئەو ئەزموونانەی کۆبوونەتەوە زۆر جار دەکرێت بەر بە کردەوەی خۆکوژی بگیردرێ. بەهەرحال کاتێك کاری خۆکوژیەکە ڕوودەدات دەبێ وەك ڕێگاچارەیەکی کەسی بکەرەکە قبوڵ بکرێت‌و نزیکەکانی دەبێ لەگەڵ ڕووداوەکەدا ژیان بەرنە سەر.

لە فنلەندا ژمارەی کردوەکانی خۆکوژی لەم ماوانەی دواییدا کەم بووەتەوە. سەبارەت بە خۆکوشتن ئێستا دەکرێت بە کراوەیی‌و ئازادانە قسەوباس بکرێت.لە هەرحاڵدا خۆکوشتن تراژیدیایەکی زۆر گەورەی مرۆڤەو کاری پێشگیری بە خۆکوژی دەبێ لە کۆمەڵگاکەماندا درێژەو گەشەی پێ بدرێ.

ئەگەر بیرله‌ زیان به‌ خۆگه‌یاندندەکەیتەوە

  • بیرلێکردنەوەکانت باس بکە. یارمەتی قسەوباس کردن دەتوانرێت بۆ نموونە لە تەلەفونی قەیرانەوە، بنکەی تەندروستیەوە، لە خزمەتگوزاری تەندروستی کار ویان خوێندکارانەوە یان لە ئێشکگری تەندروستی ده‌روونیەوە بەدەست بێت. لە نێتی پشیتوانیەوە دەتوانیت بۆ کەسی پشتیوانیکاری تایبەتی بە کەسی خۆت بنووسی. دوودڵی نەکەیت لە کاتی پێویستدا پەنا بۆ ئێشکگری تەندروستی دەروونی وەیان بنکەی ته‌ندروستی ببەیت.
  • کراوە بە‌و دەست بە ڕووی هیچ یارمەتیەكەوە مەنێ. لەرێگەی یارمەتی قسەوباس کردنەوە دەتوانی کەڵك وەربگریت بۆ نموونە لە تێراپیای تەندروستی دەروونی یان لە چارەسەر بە دەرمان چونکە لەوانەیە لە پێشینەی بیری خۆ کوشتن‌دا خەمۆکیەکی چارەسەرنەکراو هەبێت.
  • هەوڵ بدە بیر لە ئایندە بکەیتەوەو ڕوو لە ئایندە بە، بیر لە یەك رۆژ، یەك هەفتە، مانگێك، ساڵێك‌و هەتا دوایی بەرەوپێشەوە بکەرەوە. رۆژێك لە رۆژان بیر لە زەرەر بە خۆ گەیاندن دەبێتە بابەتێكی بەسەر چوو کە پەیوەندی بە ڕابوردووە دەبێت.