ناوه‌ندی قه‌یرانی SOSی هێلسنکی، به خێرای یارمه‌تی قهیرانو باشبوونه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات. شێوه گشتیه‌که‌ی بریتییه له یارمه‌تی سه‌ره‌تایی وه‌ک کۆمه‌کێک بۆ ڕزگاربوون.
کاره سه‌ره‌کیه‌کانی کاری قه‌یران بریتییه له ڕینمایکردنو ئاراسته‌کاری، زانیاری دان ده‌رباره‌ی قه‌یران، هاوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، چالاکی گروپ‌و ڕێگه‌گرتن له خۆکوژی.
بنه‌مای یارمه‌تیدانی قه‌یران بریتییه له قه‌یرانی که‌سه‌که یان سه‌ختی هه‌لومه‌رجی ژیانی. ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆت بده‌یت یان له هیچ شوێنێکه‌وه ڕه‌وانه کرابیت.
ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی سه‌ر به ناوه‌ندی قه‌یرانی SOSن بریتییه له:
- ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ری
- له خۆگرتنی که‌سێک که له قه‌یراندایه
- کۆرسو گروپی باشبوونه‌وه
- ئێشکگیری قوربانی تاوان له ناوچه‌کانی باشوری فنلهندو
- کاری کۆمه‌کی شه‌خسی.
ناوه‌ندی قه‌یرانی SOS له هێلسنکییه له ڕؤژئاوای پاسیلا (Länsi-Pasila). له ساڵی 1970ه‌وه ناوه‌نده‌که یارمه‌تی قهیرانو خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش کردوه.
ناوه‌نده قه‌یرانه ناوچه‌ییه‌کان یارمه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ن له هه‌موو جێگه‌یه‌کی فنلهندادا.
ناوه‌ندی قه‌یرانی یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فنله‌ند له 19 ناوچه‌ی جیاوازی فنلهندادا هه‌یه. ئه‌وانه پێکه‌وه تۆڕی ناوه‌ندی قه‌یران پێک ده‌هێنن. 10 ناوه‌ندی قه‌یرانی ناوچه‌یی له‌گه‌ل ناوه‌ندی SOS له هێلسنکی، پێکه‌وه خزمه‌تگوزاری ماڵه‌په‌ری ئینته‌رنێتی Tukinet به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ناوه‌نده قه‌یرانه‌کان یارمهتیو کۆمه‌ک پێشکه‌شی که‌سانی ناوچه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن له هه‌موو جێگه‌یه‌کی فنله‌ند، که قه‌یرانیان هه‌یه یان له سه‌ختیدا ده‌ژین. هه‌موو ناوه‌نده قه‌یرانه‌کان له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌ما کار ده‌که‌ن. سه‌ردانه‌کان بێ به‌رامبه‌ره (به خۆڕاییه).
کارداره‌کانی ناوه‌ندی قه‌یران ده‌کرێت هه‌ر که‌سێک بێت، ژن‌و مێرد، خێزان یان گروپ. کارداره‌کان ده‌توانن به بێ ناو بگه‌نه ناوه‌نده‌که‌و ئه‌زموونه‌کانیان سه‌ره‌تای کاره تاکهکانیانه له‌وێ. دیداره‌کان جێگه‌ی متمانه‌یه‌و ڕێز له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان ده‌گیرێت. له ناوه‌نده‌کانی قه‌یرانی کێمی (Kemi)، ساڵۆ (Salo) و ڤاممهڵا (Vammala) ده‌رفه‌تی ژیانکردن هه‌یه. که‌سی هاوکار یان گروپه‌کانی گفتوکۆ وه‌ڵامی پێداویستی یارمه‌تی درێژخایه‌نتر ده‌ده‌نه‌وه.
که‌سانی شاره‌زاو که‌سانی خۆبه‌خش له ناوه‌نده‌کانی قه‌یراندا کار ده‌که‌ن. ڕێکخراوی ئاوتۆماتیکی پاره (Raha-automaattiyhdistys RAY) کۆمه‌کی سه‌ره‌کی کاره‌کانی ناوه‌نده‌کانی قه‌یران ده‌کات.