گرفتەکانی تەندروستی دەروونی

بەگوێرەی باری ژیان و ئەزموون هیزوتوانایی دەروونی مرۆڤ دەگۆڕێت. تەندروستی دەروونی باش یەکێکە لە دەلیلەکانی ژیانێکی باش وسەرکەوتوو، ئەمە یارمەتی دەدات کە بەرگەی دڵتەنگی جاروبارە بگرێت، توانایی کەسەکان بەهێز دەکات بۆ ئەوەی لە هەل ومەرجی پڕ لە گۆڕانکاریدا هەڵس وکەوت بکات، ویارمەتی دەدات تا تەحەمولی گیروگرفتە حاشا هەڵنەگرە جۆراوجۆرەکانی ژیان بکات. کۆمەڵەی تەندروستی دەروونی فنلەندا پێ لەسەر کاریگەری دوولایەنەی نێوان خەڵك و ژینگە دادەگرێت: تەندروستی دەروونی وەك هێز توانا تەماشا دەکرێت، کە پێکەوە لە هەموو ژیانی مرۆڤ و هەلومەرجی ژیاندا پێکەوە دروست دەبێت.

چەندین فاکتۆر کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونی دادەنێت، وەك بەدەستهێنانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی واتە نزیکایەتی خێزان و هاورێکانی، تەندروستی فیزیکی و پەیوەندی کۆمەڵایەتیە باشەکان کە لەسەرەتای ژیانەوە پێکهاتوە (ژینگەی گەشەکردن).

فاکتۆرە کاریگەریەکانی کۆمەڵگا، وەك دەرفەتەکانی خوێندن و کارکردن، هەروەها بەها زاڵەکانی ناو کۆمەڵگا و کەش وهەوا، وەك توانایی تەحەموڵ کردنی جیاوازیەکان، مەرجی گرنگی تەندروستی دەروونی باشن.

تەندروستی دەروونی لە چەندین شت پێك دێت، دەتوانرێت وا بیری لێ بکرێتەوە کە ئاکامێكە لە تەواوی ئەو فاکتۆرانەی پەیوەندیان بە هەمو ژیانی مرۆڤەوە هەیە. بۆنموونە هەستی باش بەرامبەر بە خۆ، ژینگەی ژیانێکی ئاسایش و توانایی باش بۆ چارەسەری گیروگرفت پشتیوانی لە تەندروستی دەروونی دەکەن. ئەوەی تەندروستی دەروونی بار قورس دەکات بۆ نموونە هەڵاواردن، هەژاری، جیاوازیەکان و دۆڕان، پاشەکشە و پەیوەندی کومەڵایەتی خراپ. ئەگەر بارقورسیەکە ئێجگار زۆر گەشە بکات، ئاکامەکەی دەکرێت بۆ نموونە گرفتی تەندرستی دەروونی بێت.

ناسینەوەی گرفتی تەندرستی دەروونی هەروا ئاسان نیە و یەك شێوازی نیە. زۆرێك لە نیشانە دەروونیەکان دوای ماوەیەك نامێنن. تەندروستی دەروونی لە هەندێ لە قۆناغەکانی ژیاندا زۆرتر بار قورس دەبێت لە چاو کاتەکانی تردا، و گیروگرفتی وناڕەحەتی گیانی بە شێوەیەکی کاتی لە بارودۆخێکی گرانی ژیاندا زۆر ئاساییە. کاتێك تەندروستی دەروونی تووشی ڕاتەکان دەبێت، بەهەر حاڵ گرنگە کە، گرفتەکە بناسرێتەوە و چارەسەری گونجاوی بۆ بەدەست بهێنرێت.

لە بەشی خزمەتگوزاری تەندروستی‌دا گرفتەکانی تەندروستی دەروونی بە گوێرەی نیشانەکانی و ئاستی سەختیەکەی پلە پلە دەکرێت. گرفتە سەختەکانی تەندروستی دەروونی دەتوانن نزیکەی تەواوی توانایی هەڵس وکەوت لە کەسەکە بستێنێ. بە یارمەتی چارەسەری باش بۆ ئەو کەسانەی بەدەست گرفتی تەندروستی دەروونی سەختەوە دەرەنجن بە هەرحاڵ دەتوانن ژیانێکی گونجاو وجێگەی رەزامەندی بژین.