هه‌موو یه‌کێک له ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ست به دڵته‌نگی یان به سترێس (دڵه‌ڕاوکێ) ده‌کات. ئه‌گه‌ر باری خراپی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، باش وایه که داوای یارمه‌تی بکه‌یت. بۆ نمونه باری سترێسی به‌رده‌وام، چاک وایه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنرێت بۆ نمونه پیش ئه‌وه‌ی له کێشه‌ی خه‌وتن‌و غهمناکیدا ده‌ربکه‌وێت.
داوای یارمه‌تی بۆ باری خراپی ده‌روونی له ساڵانی ڕابردوودا ئاسانتره، به‌ڵام تا ئێستاش که‌سانێکی زۆر بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار درێژ هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به ته‌نها ئیراده‌ی بکه‌ن. بارودۆخێکی سه‌ختی ژیان، ده‌کرێت قورسایی له‌سه‌ر ده‌روونی هه‌ر که‌سێکدا دابنێت، که ڕێگاچاره‌کانی خۆی‌و کۆمه‌کی که‌سانی نزیکی به‌س (ڕاده‌ی پێویست) نه‌بێت. هه‌ندێ جار مه‌حاڵه هۆکارێکی تایبه‌تی بۆ بدۆزرێته‌وه، بۆ نمونه له چ هه‌لومه‌رجی ژیاندا بووه، له ئێستادا یان له ڕابردوو.
کاتێک که مرۆڤ بارودۆخی خراپه و پێویستی به یارمه‌تییه، ڕه‌نگه په‌نابردنی بۆ یارمه‌تی له‌به‌ر چه‌ندین هۆکار سه‌خت بێت. کێشه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی به گشتی ورده ورده له کاتێکدا ده‌ست پێده‌که‌ن، که ڕه‌نگه هه‌ست کردن به پێویستی یارمه‌تی سه‌خت بێت. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار سه‌خت بێت دان به‌وه‌دا بنێیت، که خراپی باری ده‌روونیم به تێپه‌ڕبوونی کات باشتر (ئاسانتر) نه‌بووه.
ده‌کرێت ئه‌وه‌ش په‌نابردن بۆ یارمه‌تی سه‌خت بکات، که هه‌ندێ که‌س بۆیان زه‌حمه‌ته (بیر بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی) که بتوانن ده‌رباره‌ی ژیانیان‌و بیرکردنه‌وه‌و هه‌سته تایبه‌تییه‌کانی خۆیان بۆ که‌سانی نه‌ناسراو بگێڕنه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ستکردنی بێ نرخیو بێ ئومێدیش ده‌کرێت ڕێگربن.
بۆ نمونه که‌سێک که مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژێت، ڕه‌نگه پێی وابێت که به پێی پێویست گرنگ‌و به نرخ نییه تا شیاوی چاره‌سه‌ر بێت، یان پێی وایه که هه‌وڵی چاره‌سه‌ر بێ سووده. هه‌روه‌ها نه‌ریتی به‌هێزی کوڵتوری فنله‌ندی بۆ سه‌رکه‌وتووی له ژیاندا به ته‌نهایی‌و ترسی ستیگما، تا ئه‌مڕۆش کاریگه‌ریان له‌سه‌رمان هه‌یه.
زۆرێک له‌وانه‌ی که بیریان له په‌نابردن بۆ یارمه‌تی کردۆته‌وه، ڕه‌نگه بیستبێتیان که په‌نابردن بۆ یارمهتیو دۆزینه‌وه‌و وه‌رگرتنی جۆره چاره‌سه‌رێک یان هاوکارییه‌کی گونجاو، کات‌و هێزێکی زۆر بخوازێت. به داخه‌وه هه‌ندێ جار ئه‌مه درووسته، به‌ڵام هه‌میشه نا: باش وایه که ئازایانه په‌نا بۆ یارمه‌تی به‌ریت.
سه‌خته به شێوه‌یه‌کی یه‌ک لایه‌نه دیاری بکرێت که چ کاتێک یارمه‌تی که‌سانی پسپۆڕ پێویسته په‌نای بۆ ببرێت، به‌ڵام باش وایه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ت له یاد بیت:
- خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی له پێناو هه‌موو تاکێکی ئێمه‌دا هه‌یه‌و هه‌موو که‌سێک وه‌ک یه‌ک مافی هه‌یه داوایان بکات.
- هه‌ستکردن به یارمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆت‌و که‌سانی پسپۆڕ، هۆکارێکی کافییه بۆ په‌نابردن بۆ یارمه‌تی.
- په‌نابردن بۆ یارمه‌تی نابێت دوابکه‌وێت، ئه‌گه‌ر خۆت یان که‌سێکی نزیکت گرفتی بیرۆکه‌ی زیان به خۆ گه‌یاندنی هه‌بوو، یان ئه‌گه‌ر ههڵسو که‌وتی سه‌رلێشێواو و تێکهڵو پێکه‌ڵی هه‌بوو.